چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئێران، ئێران و ئەمریکا لەسەر 14 خاڵ رێککەوتوون، ئەمەش خاڵەکانى ڕەشنووسەکە
بەگوێرەى ڕەشنووسى لێکتێگەیشتنەکە، کە لە 14 خاڵدا جێیکراوەتەوە، ئازادکردنى 24 ملیار دۆلار، لە سامانە بلۆککراوەکانى ئێران لەماوەى 60 ڕۆژدا.
ڕاگرتنى هەمیشەیی و دەستبەجێى شەڕ و پێکدادان لەسەرجەم بەرەکانى شەڕ بە لوبنانیشەوە.
لە خاڵێکى دیکەى بەندى ڕەشنووسەکەدا هاتووە، پابەندبوونى بە دەستتێوەردان لە کاروبارى ناوخۆى ئێران و ڕێزگرتن لە سەروەریی ئێران، هەروەها هەڵگرتنى تەواوەتى گەمارۆى دەریایی لە ماوەى 30 ڕۆژدا.
هاوکات لە ڕێککەوتنەکەدا واشنتن پابەندکراوە بە کشانەوەى هێزەکانى لە دەوروبەرى ئێران و کردنەوەى گەرووى هوورمز لە ماوەى 30 ڕۆژدا و ئەمریکا چى دیکە هەوڵنەدات ژمارەى هێزەکانى لەناوچەکە زیاد بکات.
هەروەها ڕاگرتنى سزاکانى سەر فرۆشتنى نەوت و بەرهەمە پترۆکیماییەکانى ئێران، خاڵێکى دیکەى ڕێککەوتنەکەیە، لەگەڵ ئەوەى ڕێگە بە تاران بدرێت، وەک مافى خۆى دەستى بگات بەهەموو ئەو سەرچاوە داراییانەى کە بتوانێت بۆخۆى بەکاریبهێنێت.
هەروەها هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى، هەستن بە پێدانى 300 ملیار دۆلار بە ئێران بەمەبەستى نۆژەنکردنەوەى وڵاتەکە لەو زیانانەى بەهۆى جەنگەوە پێیگەیشتووە.
پاشان لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێرانەوە، جەختبکرێتەوە لەوەى ئێران پابەندبکرێت بە پەیماننامەى قەدەغەکردنى بڵاوکردنەوەى چەکى ئەتۆمى و بەرهەمنەهێنانى چەکى ئەتۆمى.
لە خاڵێکى دیکەدا ئەوە هاتووە، ئالیەتێک پێکبهێنرێت بەمەبەستى چاودێریکردنى جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەکە.
لە خاڵى پێش کۆتاییدا هاتووە، بڕیارى کۆتایی لەم ڕەشنووى لێکتێگەیشتنە بە بڕیارى کۆتایی ئەنجوومەنى ئاسایشیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
لە خاڵى کۆتاییشدا، ئاماژە بەوەکراوە، دانوستاندنى کۆتایی ناکرێت، تاوەکو نیوەى ئەو پارە بلۆککراوانە ڕادەستى تاران دەکرێتەوە و هەروەها سەرجەم سزاکانیش هەڵدەگیرێن لەگەڵ جێبەجێکردنى سەرجەم خاڵەکانى سەرەوە.
No Comment! Be the first one.