چاویارنیوز – رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە لەوانەیە کردنەوەی تەنگەی هورمز کێشە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چارەسەر بکات و نەوت بگەڕێنێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەمە باجێکی قورسی دەبێت؛ ئەویش ئەوەیە کە ئێران دەبێتە خاوەن دەسەڵات بەسەر رێڕەوێکدا کە پێشتر نێودەوڵەتی و ئازاد بوو.
پلانەکە چییە؟
تاران و عومان نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتنێک بەپێی پلانەکە، ئەو کەشتییانەی دەچنە نێو کەنداوەوە بە رێڕەوێکدا دەڕۆن کە نزیکە لە ئێران و تاران کۆنترۆڵی دەکات، ئەوانەشی دێنە دەرەوە بە رێڕەوێکدا دەڕۆن کە نزیکە لە عومانەوە.
هەر چەندە ئێرانییەکان دەڵێن باج لە کەشتییەکان وەرناگرن، بەڵام پارەیەک بەناوی “کرێی خزمەت گوزاری و پاراستنی ژینگە” وەردەگرن و داهاتەکەشی لەنێوان خۆیان و عوماندا دابەش دەکەن.
بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە، ئەم قسەیەی ئێرانی رەت کردووەتەوە و گوتوویەتی، هیچ باجێک وەر ناگیرێت و ئێران هیچ دەسەڵاتێکی نابێت.
No Comment! Be the first one.