چاویارنیوز – جموجوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی خاوکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان تاران و واشنتن، خێراتر بوون.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، کە رێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پاکستان یان لە جنێڤی سویسرا واژۆدەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی ڕووسی ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بە تەواوی میوانداریی قۆناغێکی نوێی چاوەڕوانکراوی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نوێترین لێدوانیدا پێشوازیی لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن کرد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەو شوێنەی کە بڕیارە ئەو ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەی تێدا واژۆ بکرێت.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە بە گوێرەی ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران، ئەم وڵاتە هێشتا وەڵام داواکارییەکنی ئەمریکای نەداوەتەوە.
No Comment! Be the first one.