چاویارنیوز – سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەممەدباقر قالیباف، لە پەیامێکی توونددا رایگەیاند کە تاران چیتر پابەندی رێککەوتنی یەکلایەنە نابێت و لایەنی بەرامبەر دەبێت باجی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بدات.
قالیباف ئاماژەی بە خاڵی پێنجەمی لێکتێگەیشتننامەی نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە کە تایبەتە بە ئاسایشی گەرووی هورمز؛ بەپێی ئەو خاڵە، ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ رێڕەوێکی ئارام بۆ کەشتییەکان دابین دەکات، بەمەرجێک ئاستەنگە سەربازییەکان لابرێن.
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان گەیشتوونەتە لووتکە؛ سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکی نوێدا 140 ئامانجی لەناو ئێران پێکاوە، لە بەرامبەریشدا سوپای پاسداران بنکەکانی ئەمریکای لە چەند وڵاتێکی کەنداو و ناوچەکە کردووەتە ئامانج.
No Comment! Be the first one.