چاویار نیوز – میدیای فەرمی ئێران،بڵاویكردەوە ئێران لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی بۆ ناردنی شاندی دانوستانکار نییە؛ تا گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت.
ئەم ئاڵوگۆڕی پەیامانە لە ڕاستیدا بە جۆرێک بەردەوامی هەمان ئەو پرۆسەیەیە کە لە کاتی خولی یەکەمی دانوستانەکاندا هەبوو؛ واتە هەمان ئەو ڕێڕەوەی کە لە کۆتاییدا بەهۆی زیادەڕۆیی و تەماحکارییەکانی ئەمریکاوە بووە هۆی بێئاکام بوونی دانوستانەکان.
دوای کۆتایی هاتنی ئەو دانوستانانە، لە ماوەی ئەم دواییانەدا نێوەندگیری پاکستانی دووبارە چەند پەیامێکی ئاڵوگۆڕ کردووە.
تیمی ئێرانی بۆ دانوستان جەختی کردووەتەوە تا ئەو کاتەی بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی ئێران بوونی هەبێت، هیچ دانوستانێک لە ئارادا نابێت.
No Comment! Be the first one.