چاویارنیوز _ مەسعود پزبشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کاتێک پیلانگێڕتن هەوڵیاندا لە سنوورەکانی رۆژئاوای وڵاتەوە ئاژاوە دروست بکەن، لێپرسراوانی هەرێم رێگرییان لەو پیلانە کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پزیشكیان وتویەتی “هەندێك بزووتنەوەی بەكرێگیراو و جوداخواز هەوڵیاندا رێگە خۆشبكەن بۆ جێبەجێكردنی كردەی دوژمنكارانە دژی ئێران لە چوارچێوەی پلانی تێكدانی سەقامگیری، بەڵام هەڵوێستی بەرپرسانەی هەرێمی كوردستان ئەو پیلانانەی هەڵوەشاندەوە”.
مەسعود پزیشکیان ستایشی رۆڵی لێپرسراوانی هەرێم دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران ستایشی رۆڵی بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و رایگەیاندووە، بەهۆی سیاسەتی ئەوانەوە پیلانی سەر سنوورەکانمان شکستیهێنا
No Comment! Be the first one.