چاویارنیوز ـ لە وەڵامی توند بە دەستدرێژیی سەربازیی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە کوێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە بەندەر عەباس بیسترا، سێنتکۆم دەڵێت، چوار درۆنی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە و بنکەیەکی هەڵدانی درۆنیشان لە بەندەر عەباس کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە بەرامبەر هێرشی ئەم بەیانییەی ئەمریکا بۆ سەر شوێنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە کوێت.
کوێت دەڵێت بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەی؛ شوێنە بەئامانجگیراوەکە بنکەیەکی ئەمریکایە لەو وڵاتە.
No Comment! Be the first one.