چاویارنیوز – سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵام بە دەستدرێژییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئێران، هێرشی مووشەکی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی و دەریایی سوپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەک تەمبێکردنی دەستدرێژیکار و لە وەڵامی هێرشەکەی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک لە یەکە خزمەتگوزارییەکان و بنکە کەناراوییەکانی سوپای پاسداران و فەرماندەیی پۆلیس و فڕۆکەخانەی بەندەرعەباس، لە چوارچێوەی دوو شەپۆلی ئۆپەراسیۆنیدا، هەژدە ئامانجی گرنگی سەر بە سوپای شەڕەنگێزی ئەمریکایان لە بنکە ئاسمانییەکانی عەلی سەلیم و ئەحمەد جابر و هەروەها بنکە ئاسمانییەکانی شێخ عیسا پێکا.
هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
لە چوارچێوەی دوو شەپۆلی ئۆپەراسیۆنیدا، هەژدە ئامانجی گرنگی سەر بە سوپای شەڕەنگێزی ئەمریکایان لە بنکە ئاسمانییەکانی عەلی سەلیم و ئەحمەد جابر و هەروەها بنکە ئاسمانییەکانی شێخ عیسا پێکا.
No Comment! Be the first one.