چاویارنیوز _ میدیای تورکیا رایگەیاند، ئۆزگور ئۆزەل لەگەڵ ٩١ پەرلەمانتاری جەهەپە، لە ئەندامێتی جەهەپە کشانەوە و پارتیکی نوێیان بە ناوی” پارتی نوێ” رایگەیاند، هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پارتە نوێیەکە ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لەگەڵ ٩١ پەرلەمانتاری ئەو پارتەدا بە رەسمیی دەستیان لە پارتەکە کێشایەوە، پارتێکی نوێیان بە بەناوی “پارتی نوێ” راگەیاند.
دوای راگەیاندنی پارتەکە، ئۆزگور ئۆزەل بەڵگەنامەکانی پارتەکەی پارتی نوێی ” Yeni Parti” ئیمزاکرد و رایگەیاند، بۆ وڵات، گەل، پارتەکەمان و هەمووتان بەخێر بێن.
بەپێی زانیارییەکان، گول چیفتچی و موراد ئەمیر بۆ رادەستکردنی داواکاریی رەسمیی دامەزراندنی “پارتی نوێ” چوونەتە وەزارەتی ناوخۆ.
ئۆزەل بۆ یەکەمجار دەستەی دامەزرێنەری “پارتی نوێ” لە یانەی ئەنادۆڵ کۆدەکاتەوە، لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیاندا سەرۆکی گشتی و ئۆرگانەکانی پارتەکە دەستنیشان دەکەن، پاشان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێرن.
No Comment! Be the first one.