چاویارنیوز _ هەرچەندە سەرۆکی ئەمریکا، بۆ باشبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیی و تورکیا بڕیاریداوە بەشداری لووتکەی ناتۆی 7ی ئەم مانگە بکات لە تورکیا، بەڵام کۆنگرێسی ئەمریکا فشار دەخاتە سەر ترەمپ بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا.
هەردوو پارتی گەورەی ئەمریکا (کۆماری دیموکراتەکان) کە یاسادانەرانی ئەمریکا پێکدەهێنن، لە نامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە ڕێگە نەدات تورکیا بگەڕێتەوە ناو بەرنامەی فڕۆکەی جەنگیی F-35.
10 ئەندامی کۆنگرێس لە نامەیەکدا باس لەوە دەکەن، خودی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2019دا ئەنقەرەی لە بەرنامەکە دوورخستەوە دوای کڕینی سیستەمی S-400ی روسی.
ئەوان جەخت دەکەنەوە تا تورکیا بە تەواوی دەستبەرداری ئەو سیستمە روسییە نەبێت، نابێت فڕۆکەی F-35ی پێبفرۆشرێت، بەتایبەت کە یاسایەکی ساڵی 2020یش پشتبەستی بەم قەدەغەکردنە کردووە.
یاسادانەران دەڵێن هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی ئەنقەرە متمانەی تورکیای وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ خستووەتە ژێر پرسیارەوە. نامەکە لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت و پێشتر ترەمپ ئاماژەی بە دڵخۆشکردنی ئەردۆغان دابوو.
هاوکات کۆنگرێس نیگەرانیی لە لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەربڕیوە کە وتبووی ئیسرائیل بووەتە “بارێک بۆ سەر مرۆڤایەتی.”
No Comment! Be the first one.