چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند كەناڵێكی راگەیاندانەوە بڵاوكراوەنەتەوە سەبارەت بە دامەزراندن.
ڕاشیگەیاند: هیچ دەسەڵاتێك نییە بۆ دامەزراندن، یاخود زیادكردنی ژمارەی پلەی وەزیفی لە دەرەوەی یاسای بودجەی گشتی.
باس لەوەش دەکات، هیچ لایەنێكی حكومی دەسەڵاتی دامەزراندن یاخود گرێبەستكردنی نییە، جگە لەو 150 هەزار پلە وەزیفییەی كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕیاری لێدراوەو بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە، دامەزراندنی ئەم ژمارە پلە وەزیفییەش كۆتایی هاتووە.
وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، هیچ دامەزراندنێك لە دەرەوەی یاسای بودجەی گشتیی ناكرێت.
No Comment! Be the first one.