چاویارنیوز _ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا وتی: یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سیاسیی سه‌ره‌كین له هه‌رێمی كوردستان و ئەم دوو هێزە بەبێ یەکتر ناتوانن بچنە هیچ پرۆسەیەکی وەک پێکهێنانی حکومەتەوە.
ڕاشیگەیاند: ناكرێت پارتی چاوه‌ڕێ بێت یه‌كێتی چی ده‌داتێ، یان یه‌كێتی چاوه‌ڕێ بێت پارتی چی ده‌داتێ، بەڵکو ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه رێكبكهن و حكومه‌ت پێبكهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم دوو حزبە دیدی هاوبەش عانه‌یه‌ك ناكات، ئه‌گه‌ر هەردووکیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌ون.
پێویستە یەکێتی و پارتی ڕێکبکەون
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات، دۆخی کوردستان وادەخوازێت ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن.
No Comment! Be the first one.