چاویارنیوز _ کاوە عەبدولقادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت، بە 580 دینار دەدرێتە کۆمپانیایەک بە ناوی (بزنس یۆنیکۆر)، ئەو کۆمپانیایەش هەر ڕۆژێک بە دڵی خۆی نرخی بەنزین دادەنێت.
وتیشی، ئێمە دەزانین ئەو کۆمپانیایە لە دەسەڵاتەوە نزیکە و حزبییە، داهاتی کۆمپانیاکەش دەچێتە هەژمارێکەوە لە RT بانک، ئەمەش جێگەی پرسیارە، چونکە پارەکە دەخرێتە بانکێکەوە کە ئەهلییە و لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکە!
نرخی بەنزین بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەستکاریی دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی بەنزین دەخرێتە هەژمارێکەوە کە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە نزیکە
No Comment! Be the first one.