چاویارنیوز – زبیگنیو بۆنیک، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا، باسی لە داهاتووی پڕوفشناڵی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی کرد و پێی وایە هێرشبەرە بەئەزموونەکەی بەرشەلۆنە لە ساڵانی کۆتایی ژیانی یاریکردنی نزیک دەبێتەوە.
گرێبەستی ئێستای لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر شوێنی داهاتووی نەدراوە. بۆنیک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تیڤی پی سپۆرت، بە واقیعی سەیری دۆخی هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەکەی کرد و گوتی: ڕۆبێرت تەمەنی 37 ساڵە و سروشتییە کە کەمێک پیر بووە، ئەو هێشتا یاری دەکات و گۆڵ تۆمار دەکات، بەڵام چیتر ئەو یاریزانە نییە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەمانناسی، لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی شایستە پیر دەبێت.
بۆنیک دووپاتی کردەوە کە دابەزینی ڕێژەیی لیڤاندۆڤسکی بە مانای کۆتایی هاتنی ژیانی پڕۆفشناڵی نییە و ئەو هێرشبەرە هێشتا دەتوانێت ئاستێکی بەرزی لە خولەکاندا هەبێت کە فشارێکی کەمتریان لەسەر بێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم وەرزی داهاتوو لە خولی ئینگلیزی یان خولی سعودیە بیبینم، پێموایە دەتوانێت بۆ ماوەی یەک دوو ساڵێکی دیکە یاری بکات و لە هەمان کاتدا مووچەیەکی باش بەدەستبهێنێت. لیڤاندۆڤسکی لە دوو وەرزی ڕابردوودا وەک یاریزانێکی سەرەکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ماوەتەوە، بەڵام تەمەنی و گۆڕانی سیاسەتی یانەکان دەتوانێت داهاتووی بگۆڕێت. هەروەها لێدوانەکانی بۆنیک بووەتە هۆی ئەوەی کە لیڤاندۆڤسکی تۆپی پێی ئەوروپا بەجێبهێڵێت و بچێتە خولەکانی دەرەوەی کیشوەری سەوز کە مووچەی زیاتریان هەیە.
No Comment! Be the first one.