چاویارنیوز – سانتی کانیزارێزی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێی وایە دابەزینی بەرچاوی فۆرمی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ئەو ئامارانەدا ناگونجێت کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
کانیزارێس کە خۆی مێژووی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیال مەدرید هەیە، لێدوانێکی ڕوونیشی داوە و دەڵێت: ئەگەر ئەو مووچەی پێشنیار کراوە لەسەر ئاستی ئێستای ڤینیسیۆس بێت، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەو ژمارانەدا ناگونجێت کە باسیان لێدەکرێت و بڕیارە بخرێنە سەر مێزەکە، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە مووچەکەی تەنانەت لەگەڵ مووچەی زۆرێک لە یاریزانانی ئێستای ڕیال مەدریدیش ناگونجێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریزانەکە فشار دەخاتە سەر بریکارەکەی بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر یانەکە، چونکە گرێبەستەکەی کورتە و بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەڵام نابێت یانەکە تەنها سەیری دۆخی ئێستا بکات.
کانیزارێس جەختی لەوە کردەوە کە ڕیال مەدرید دەبێت ڕابردو و پێگەی ڤینیسیۆسیش لەبەرچاو بگرێت و وتی: یانەکە دەبێت پارەی چاوەڕوانییەکان بدات و بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس بووە؛ یاریزانێکی گەورە بوو، نزیک بوو لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و هەروەها نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا. ڤینیسیۆس جونیۆر کە لەم وەرزەدا بەرگەی وشکەساڵییەکی بێ وێنەی تۆمارکردنی گۆڵی گرتووە، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کردووە، بەڵام دابەزینی ئاماری ئەو یاریزانە بووەتە هۆی مشتومڕ لەسەر گونجاوی مووچەی داواکراوەکەی، بەمەش بەڕێوەبەرانی یانەکە لە دۆخێکی سەختدان بۆ بڕیاردان.
No Comment! Be the first one.