چاویارنیوز – مانێل دێل ڕیۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بەرشەلۆنە، دوایین دۆخی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نیۆکەمپ و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی دارایی یانەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چاڤی لیمۆس، پەیامنێری کەناڵی ESport3 ڕوونکردەوە.
دێل ڕیۆ لە سەرەتای وتارەکەیدا ڕایگەیاندووە، یانەکە لە ئێستادا چاوەڕێی ڕەزامەندی قۆناغی 1C دەکات لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانی بەرشەلۆنەوە؛ قۆناغێک کە ئەگەر پەسەند بکرێت، ڕێگە بە بەرشەلۆنە دەدات ستاندی باکوور و ستاندی ئەلتراس بکاتەوە. هەروەها پرۆسەی تەواوکردنی پرۆژەکەی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند تا کۆتایی ساڵی 2027 سەقفی یاریگاکە بە تەواوی ئامادە دەبێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی بارسێلۆنا جەختی لەوە کردەوە کە لەوەرزی داهاتووەوە پێشبینی دەکرێت توانای نیۆکەمپ بگاتە 105 هەزار کورسی تەنانەت پێش تەواوبوونی سەقفی یاریگاکە. لەم دۆخەدا بەشی VIP و ستاندی سێیەمیش بە تەواوی توانای بینەران بەردەست دەبێت.
دیل ڕیۆ لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی پڕۆژەکە کرد و ڕایگەیاند کە کاتێک نیوکەمپی نوێ بە تەواوی کاربکات، یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت داهاتی ساڵانەی نزیکەی 360 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت. بە وتەی ئەو، گەیشتن بەم ئاستە لە داهات، ڕێگە بە یانەکە دەدات بە جددی دەست بکات بە دانەوەی قەرزەکانی و سەقامگیری دارایی درێژخایەن بۆ داهاتوو مسۆگەر بکات.
No Comment! Be the first one.