چاویارنیوز – بەراوردکردنی 100 یاری یەکەمی لامین یامال لەگەڵ 100 یاری یەکەمی لیۆنێل مێسی وێنەیەکی سەرنجڕاکێش لە دوو ڕێڕەوی تەواو جیاواز دەردەخات کە دواجار بە ژمارەیەکی هاوبەش کۆتایی دێت: 55 کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر تۆمارکردنی گۆڵەکان.
ژمارەیەک کە بە باشی گوزارشت لە قووڵایی بەهرەی هەردوو یاریزانەکە دەکات، بەڵام شێوازی بەدەستهێنانیان جیاوازی فەلسەفە و ڕۆڵەکەیان ئاشکرا دەکات.
لە 100 یاری یەکەمیدا، لامین یامال زیاتر وەک یاریزانێکی باڵ و یاریزانی مۆدێرن دەرکەوتووە، 22 گۆڵ و 33 ئەسیستیشی تۆمار کردووە. یاریزانێکە لە لاوێتیەوە لە دڵی یارییەکەدا بووە و بڕیار دەدات و خێرا یاری دەکات و هاوڕێکانی دەخاتە شوێنی گۆڵکردنەوە. پشکی بەرزی یەمال لە ئەسیستەکان ئەوە دەردەخات کە بارسا چاوەڕێی ئەوە دەکات یاریی بکات و بۆشایی دروست بکات؛ ڕۆڵێک کە بە تەواوی لەگەڵ تۆپی پێی ئەمڕۆدا دەگونجێت.
لەبەرامبەردا لیۆ مێسی وێنەیەکی جیاواز پێشکەش دەکات بە تۆمارکردنی 41 گۆڵ و 14 ئەسیست لە 100 یاری یەکەمدا. مێسی هەر زوو بوو بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گۆڵەکە؛ یاریزانێک کە زیاتر بەرپرسیار بوو لە تەواوکردنی هێرشەکان نەک دیزاینکردنی. تا زیاتر گۆڵ تۆمارکردن و ئەسیستی کەمتر ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی ئەو یاریزانەیە لەو خاڵەدا، هەروەها پێکهاتەی تیپی بەرشەلۆنە لەو کاتەدا.
خاڵی گرنگی ئەم بەراوردە، یەکسانی کاریگەریی کۆتاییە. هەردوو یاریزانەکە لە 100 یاری یەکەمدا بە وردی 55 جار ڕاستەوخۆ بەشداری تۆمارکردنی گۆڵەکانیان کردووە؛ بەڵام بە دوو ستایلی تەواو جیاوازەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کاریگەری لە تۆپی پێدا تەنها بە تۆمارکردنی گۆڵ سنووردار نییە و ڕێگای جیاواز هەیە بۆ یەکلاکەرەوە.
لامین یەمال هێشتا لە سەرەتای گەشتەکەیدایە و سروشتییە کە لە ساڵانی داهاتوودا ڕۆڵی بگۆڕێت؛ ڕەنگە زیاتر ببێتە گۆڵکار، ڕەنگە وەک نژیاروانی یارییەکە بمێنێتەوە. وەکوو مێسی کە دواتر بوو بە یاریزانێکی هەمەلایەنە کە هەم گۆڵی تۆمار دەکرد و هەم هەلی تۆمارکردنی گۆڵی دروست دەکرد.
No Comment! Be the first one.