چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری یانەی مانچێستەرسیتی پێشنیارێکی سەیر و سەمەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکانی یاریزانانی تۆپی پێ، پێشکەش کردووە.
“تیمەکان بۆ 50 یاریزان زیاد بکەن” ئەمە ڕێکاری سەیروسەمەری پێپ گۆاردیۆلایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکانی یاریزانانی تۆپی پێ. 15 یاریزانی یانەی مان سیتی لەم وەرزەدا تووشی پێکانی سەخت بوون و لە هەندێ یاریدا تەنیا بە 13 یاریزانەوە یارییان کردووە.
یاریزانانی سەرەکی ئەو یانەیە لەوانە “ڕۆبن دیاس” و “یۆسکۆ گواردیۆل” لە چەند یاریدا تووشی پێکان بوون و ئەگەر هەیە هەردووکیان بۆ ماوەی چەن هەفتە لە یاریکردن دوور بکەونەوە.
گواردیولا دەڵێت کێشەی پێکان بەس تایبەت بە یانەی مانچێستەر سیتی نییە. ئێوە پێکانی “پێدری”یشتان لە بەرشەڵۆنە بینی، کە هۆکاری گۆشار و زیادبوونی یارییەکانە.
ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە پێشنیار دەکات کە فیفا ئیزن بدات هەژماری یاریزانانی هەر تیمێک بۆ 50 کەس زیاد بکرێت و بۆ هەر تیمێک دوو ڕاهێنەر هەڵبژێردرێت تاکوو 25 یاریزانی دیکە لە دۆخی پێویست و تیبەتدا ئامادەی یاریکردن بن.
No Comment! Be the first one.