چاویارنیوز ـــ میدیاکانی ئینگلتەرا چانسی سەرەکی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیان ناساند.
ئەم ڕاپۆرتە ئەمڕۆ شەممە 24ی ژانڤییە لەلایەن سکۆر 90 لە ڕاپرسیی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانەوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت “کیلیان ئمباپێ یەکەم هەلی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی پێی 2026ی هەیە”.
ئمباپێ تا ئێستا نازناوی باشترین گۆڵکاری لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. ئوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ساڵی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سایتە ئینگلیزییە، ئمباپێ بە ڕێژەی 26% لە پێشەنگی ڕاپرسییەکانی تۆپی ئاڵتونی دایە. لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە 18%ی دەنگەکان لە پلەی دووەمدایە.
هاری کەین ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بە ڕێژەی 16% و ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی سیتی بە 12%ی دەنگەکان لە پلەی سێیەم و چوارەمدان لە چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیدا.
No Comment! Be the first one.