چاویارنیوز ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی فیفا لە وەڵامی بانگەوازی بایکۆتکردنی مۆندیالدا، چەن وتارێکی پێشکەش کرد کە خۆی پابەند نییە پێیانەوە.
“بایکۆتی مۆندیال چارەسەری هیچ کێشەیەک نییە، تۆپی پێ نابێت ببێتە قوربانی سیاسەت یان ناکۆکی کەسی”، ئەمانە لێدوانەکانی جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفایە، لە وەڵامی پێشنیاری بایکۆتکردنی مۆندیال لەلایەن سێپ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی تۆپی پێ، کە مشتومڕی لێکەوتەوە.
ئینفانتینۆ لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە مۆندیال بە سیاسی ناکات، کە لەلایەن زۆرێک لە میدیا بەناوبانگەکانی جیهانەوە وەک “سیاسیترین سەرۆکی مێژووی فیفا” ناسێنراوە.
سەرۆکی فیفا چەندین جار ڕێسای سەرەکی ڕێکخراوەکەی پێشێلکردووە، کە بریتییە لە نەبوونی دەستوەردانی سیاسی لە تۆپی پێدا. ناوبراو چەندین جار بە ئاشکرا پاڵپشتی لە سەرۆکی ئەمریکای کردووە و کردەوەکانی ترەمپ لە پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل لە کوشتنی گەلی فەلەستین پەسەند کردووە.
تەنانەت زیاتریش ڕۆیشت و بەشداری لە لوتکەی بەناو ئاشتی غەززە کرد لە شەرم ئەلشێخ، ناوبراو بووە تاکە سەرۆکی فیفا لە مێژوودا کە شانبەشانی سەرۆکی دەوڵەتانی ٢٠ وڵات بەشداری لە سیاسیترین لوتکەی جیهاندا کردبێت.
ئێستا لە وەڵامی سێپ بلاتەر کە پرسیاری لە ئاسایشی ئەمریکا کرد لەسەر کوشتنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسی کۆچبەرانەوە، سەرۆکی فیفا دەستەواژەی “مۆندیالی بە سیاسی مەکە”ی بەکارهێناوە تا ببێتە بابەتی گاڵتەکردن لە سۆشیاڵ میدیادا.
ئینفانتینۆ وەڵامی بلاتەری دایەوە و وتی: “مۆندیالی هینی یاریزانان و هاندەرانە نەک هی بەڕێوەبەرانی پێشوو یان سیاسەتمەدارەکان”، شایانی باسە کە ناوبراو تەنها دوو مانگ لەمەوبەر خەڵاتی ئاشتی فیفای لە بڕیارێکی مشتومڕاوی و تاکلایەنەدا بەخشیبوو بە ترەمپ، بەبێ ئەوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی فیفا لەبەرچاو بگرێت.
No Comment! Be the first one.