چاویارنیوز _ میدیاکانی هەرێم رایانگەیاند: بڕیارە لەماوەی مانگێکدا پۆستەکانی راوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان و چەند پۆستێکی تر، بدرێن بە یەکێتی، ئەمەش بەپێی رێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی.
هەر بەپێی ئەو رێککەوتنە کە ئیمزای محەمەد حەلبوسی لەسەرە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی، بەرێوەبەری پەروەردەی خورماتو، بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ بۆ یەکێتی دەبێت، بەڵام لێپرسراوانی یەکێتی لەخورماتوو باس لەوەدەکن، مەرج نییە 100%ی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
رێککەوتنی یەکێتی و تەقەدوم بڵاودەکرێتەوە
بەشێک لە میدیاکانی هەرێم، لەژێر ناوی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و هاوپەیمانیی تەقەدووم، باس لە نزیکایەتیی ئەو دوو لایەنە دەکەن لەیەکتر.
No Comment! Be the first one.