چاویارنیوز _ عوسمان گوڵپی رۆژنامەنووس لەوتارێکدا دەڵێت: لە سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، بەبەهای ٦٨ ملیار دۆلار، ٤٨ گرێبەست لە لە بوارەکانی نەوت و ووزە و دارایی و بانق واژۆ دەکات لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان، کورت و پوخت: علی زەیدی چاوی لە کورسیەکەیەتی و ئەمریکاش سامانی عێراق، دەکرێت ئەمە لە ڕیزی بەرتیلە گەورەکانی مێژوو حساب بکرێ، لە نێوان سێ بازرگاندا (تۆم باراك و زەیدی و ترامپ)
*بۆئەوەی باشتر تێبگەین
لە یەکێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا، هەست ئەکرێ بانگەشەی لیستی…… هەڵبژاردن لەئاست ئەو گرێبەست و پارانەدا نیە کە بۆ بانگەشە تەرخان کراوە، ئەمە دەبێتە گومان و بەدوایدا دەچن، بەڵام کێشەکە لە وەسڵەکاندا نابێ، زیرەکانە بەدوای گڕیبەستەکاندا دەڕۆن، تەماشا دەکەن گەندەڵیە گەورەکە لەوێدایە، بەرپرسی دامەزراوەی هەڵبژاردن گۆڵەکەی لە گۆشەی گرێبەستەکانەوە کردوە.
دوای ڕێککەوتن و واژۆکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاو چاپخانەکان، لە کاتی جێبەجێکردندا کارەکانی کەم کردۆتەوە بۆ ئاستی نیوە بە پاساوی نەبونی کات بۆ هەلواسینی فلێکسەکان و دابەشکردنی پروشەر و بڵاوکراوەکان، بۆ نمونە بڕیار بوە ٥٠٠ فلێکسی گەورەی ٥م بە ٨ی ئیتار، بۆ سلێمانی بکات، پێی وتوە ٢٥٠ دانەمان بۆ بکە هەر ئەوەندە بەسە، ئەمە بۆ قیاسەکانیتریش، یان بە چاپخانەکەی وتوە یەک ملیۆن پروشەر زۆرە ٥٠٠ هەزارمان بۆ بکە، ئەمە بۆ شتەکانیتر بەهەمان شێوە، دواتر بڕی پارەی ئەو شتانە دەدات کە دروستکراون نەك بڕی ئەو پارەی لە گرێبەستەکان نوسراوە، دوایی دەردەکەوێت گرێبەستەکان لە دۆڵێك و جێ بەجێکردنیان لە دۆڵیکیتر، بەم شێوازە سەرو ٣٠ دەفتەر دۆلار دیار نامێنێ، ئەوە جگە لە وردە گەندەڵی وەك کەبابی دەهەزاری و فلاش میمۆری پەنجا هەزاری و شتیتر
جا منیش هەر چەند سەیری ئەم گرێبەستانەی علی زەیدی ئەکەم لە گرێبەستەکانی ئەو بانگەشەیە دەچێت.
No Comment! Be the first one.