چاویارنیوز _ رۆژنامەی شەرق ئەلئەسەت دیدارێکی عەلی زەیدی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: دوای سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، بڕیارە 23ــی ئەم مانگە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بكات و 28ی هەمان مانگ سەردانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بكات.
رۆژنامەکە دەڵێت: لەسەردانەكەیدا بۆ تاران، عەلی زەیدی دیدگای بەغداد بۆ پێویستی ڕاگرتنی شەڕ دەخاتە ڕوو، چونکە هەر گفتوگۆیەک لەسەر دەسپێشخەرییە ئابوورییەکان بەبێ کۆتاییهێنان بە پەرەسەندنە سەربازییەکان سەرکەوتوو نابێت.
No Comment! Be the first one.