چاویارنیوز _ ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت: بەهۆی راگیرانی بڕی ئەو غازەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەری ڕێککەوتوون، زیاتر لە پێنج هەزار و 500 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە.
وتیشی: راگیرانی ئەو غازە، کاریگەریی زۆری لەسەر چەند وێستگەی کارەبا هەبووە بۆ دابینکردنی کارەبای هەرێمەکانی باشوور و ناوەڕاست و بەغدای پایتەخت.
باسی لەوەشکرد، وەفدێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا.
عێراق داوای زیادکردنی کارەبا لە ئێران دەکات
بۆ تاوتوێکردنی پێدانی غاز وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، وەفدێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات.
No Comment! Be the first one.