چاویار نیوز-عوسمان محەممەد، وتەبێژی خاوەنمۆلیدە ئەهلییەکان، ئاشکرای کرد کە هاوڵاتییان حەز دەکەن مۆلیدە ئەهلییەکان بخرێنە کار، بەڵام بەرپرسان ڕێگەنادەن.
وتی، ئەگەر بڕیاری کارپێکردنیان پێبدرێت، لە سەدا نەوەدی مۆلیدەکان تا ئێوارە ئامادە دەبن بۆ کارکردن.
محەممەد ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر حکومەت گازی پێویستیان بۆ دابین بکات، ئەوا ئەمپێرێک کارەبا بە سێ هەزار دینار بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بە هاوڵاتییان دەدەن.
هەروەها وتی کە ئەوان ئامادەن مۆلیدەی نوێ بهێنن، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن بەراورد بکەن کە مۆلیدە ئەهلییەکان هەرزانترن یان پرۆژەکانی ڕووناکی حکومەت.
No Comment! Be the first one.