چاویارنیوز _ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە نەهێشتنی سەربازی بیانی لە سنووری خاکی عێراقدا بەردەوامە و رێککەوتنیش کراوە لەنێوان چەند لایەنێکدا کە هەم پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاكی عێراق دەربکرێن، هەم چەکداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی كوردی ئێرانیش لە باکوری عێراق بچنەدەرەوە.
هومام حەمودی راشیگەیاندووە، رێککەوتن لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی وڵات لە سێ قۆناغی جیاوازدا کراوە، کە هەر قۆناغێک سێ مانگ دەخایەنێت، سەرەتا بە قۆناغی نیشاندانی نیەتپاکی دەستپێدەکات کە ئەمەش پێویستی بە چاودێرییەکی تەواو هەیە و نابێت بهێڵرێت ئەو هەوڵانە سەربگرن کە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی هەر رێککەوتنێکی لەو شێوەیە.
رێککەوتن کراوە کە تەواوی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بچن بە دەرەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق باس لەوە دەکات، رێككەوتن كراوە بۆ چوونە دەرەوەی سوپای توركیاو پەكەكەو چەكداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردی ئێران کە لە خاکی عێراقدان.
No Comment! Be the first one.