چاویار نیوز – مەلا هەورامان بێفسکی لە هەژماری فەرمی خۆی، بڕیارەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافەوە ئاگادار کرامەوە کە بە بڕیارێکی وەزارەت لە وتاردان ڕاگیراوم.” ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ ڕۆژی هەینی هیچ وتارێکی ئایینی پێشکەش ناکات.
دوورخستنەوەی ئەم مامۆستا ئایینییە دوای ئەوە دێت کە ناوبراو بەهەڵوێستە ڕەخنەییەکانی بەرامبەر بە گرانیی بژێوی ژیان و نرخی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکە ناسراوە، بەتایبەت لە پرسی نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی کە کاردانەوەی زۆری لای هاوڵاتیان دروست کردووە.
No Comment! Be the first one.