چاویار نیوز – جوانڕۆ محەمەدئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بەدواداچون بە پێویستم زانی ئەم راستیانە بۆڕای گشتی
بڵاوبکەمەوە کەپیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕسومات و گرانی کارەبا بە دەرەجەی یەک لەبەردەم مەترسی پوکانەوەدایە.ژمارەی کارگە داخراوەکانی سلێمانی (700) کارگەی تێپەڕاند.
وتیشی، بە سەدان گەنج بەهۆی داخرانی کارگەکانەوە بێکار بوون.خاوەن کارگەکان بەشێک لە سەرمایەکەیان دەبەنە ناوچەکانی خواروی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و کارگە دروست دەکەن چونکە،لێرە بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک (110) دیناریان لێوەرەگرن لەعێراق (60) دیناریان لێوەرەگرن، قەرزی پیشەسازیان پێدەدرێت، زەویان پێدەدرێت.هێمای بەوەشکرد، بێکاربونی گەنجان و پوکانەوەی پرۆسەی پیشەسازی لە هەرێم مەترسی جدین لەپێناو گرانکردنی کارەبا ناکرێت بەمشێوەیە گەنجەکانمان و سەرمایە نیشتیمانییەکە ببێتە قوربانی و پێویستی بە چارەسەرە.
No Comment! Be the first one.