چاویارنیوز _ کاوە شێخ عەلی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان باس لە دیارنەمانی داهاتە نەوتییەکانی هەرێم دەکات و دەڵێت: سەرەڕای فرۆشتنی 114 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ساڵی 2024دا بە نرخی کەمتر لە بازاڕی جیهانی، بەڵام داهاتەکەی نادیارە و نازانرێت چی بەسەر هاتووە.
راشیگەیاندووە، لە ساڵی 2024دا، 114.006 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم بەرهەمهێنراوە و فرۆشراوە، داهاتی فرۆشتنی ئەم بڕە نەوتە 3.841 ملیار دۆلار بووە، کە 1.122 ملیار دۆلاری وەک پشکی کۆمپانیاکان و 2.72 ملیار دۆلاریش وەک پشکی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. نەوتی هەرێمیش بە تێکڕای 33.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی جیهانیی نەوتی برێنت نزیکەی 80.56 دۆلار بووە. سەرەڕای ئەوەی نەوتەکە بە هەرزان فرۆشراوە، بەڵام پشکی حکومەت کە 2.72 ملیار دۆلارە، بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا، داهاتەکەی سفر تۆمار کراوە.
پەرلەمانتارەکە پرسیاری کردووە کە ئەو بڕە پارەیە چی بەسەر هاتووە ئەگەر نەچووبێتە خەزێنەی دەوڵەت. بۆیە حکومەت شکستی هێناوە لە دابینکردنی شەفافیەت و ڕێگریکردن لە گەندەڵی، کە ئەمەش بووەتە هۆی ونبوونی داهاتێکی زەبەلاحی نەوت و زیانگەیاندن بە ئابووری هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.
No Comment! Be the first one.