چاویارنیوز _ لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و دوای بڕیارەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپای سوریا، لەئێستادا دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان و چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی لەناوچە سنورییەکان هاتۆتەوە بەرباسکردن.
کەریم علێوی محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی “العالم الجديد”ی راگەیاندووە، کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە دانوستانە ئەمنییەکانی داهاتوو لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە
باس لەوە دەکات، وەک چۆن لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا هیچ هێزێکی بیانی لەخاکی عێراق نامێنێت، بەهەمانشێوە دەبێت بوونی سەربازی تورکیاش لە وڵاتەکە کۆتایی پێبێت.
No Comment! Be the first one.