چاویار نیوز – زێرەڤان زێباری، کارگێڕی لقی 9ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، ڕایدەگەیەنم کە لەمڕۆوە من ئەندامی پارتی نیم و هیچ پەیوەندییەکم بەو حزبەوە نەماوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارەی لەپێناو بەدەستهێنانی پلە و پۆست و ماڵی دنیا نییە؛ بەڵکو لەبەر بوونی نادادپەروەری، زوڵم، زەوتکردنی ماف، جێبەجێنەکردنی یاسا بە ڕاستی و دروستی و ڕێگریکردن لە کاروباری دادگا بووە، کە یەکێک لە نموونەکانیش، ڕێگریکردن لە مافی من بووە کە لە ساڵی 2017ـوە تاوەکو 2026، بە هەموو ڕێکارێکی نایاسایی و نووسراوی ڕەسمی، داوای مافی خۆمم کردووە.
No Comment! Be the first one.