چاویارنیوز – بۆ هەموو کەسێک روونە، دەسەڵاتی هەرە باڵای پارتی، دەیانەوێت هەتاکو بۆیان بکرێت، وەکو دیل مامەڵە لەگەڵ شێروان شێروانی رۆژنامەنووس و کەیسەکەی بکەن، بەڵام شاراوە و زۆریش نهێنیە کە هەر کەسێکی سەر بە پارتی لە هەر دەزگایەکی پەیوەندار بە کەیسی شێروان بێت، ئەوانیش وەکو دیلی سیستەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، چۆن؟
هەر دەزگایەکی حکومەت و دەزگای دادوەری بەدرێژایی ئەو پێنج ساڵەی شێروان دەستگیرکراوەو تێدا بەناهەق حوکمە، ئەگەر کەیسی ئەو رۆیشتبێتە بەردەستی بەفشاری سیاسی و حزبی، دۆخێکیان بۆ ئەو کەسە خوڵقاندووە، خۆی بیەوێت یان نا، ئەوەی فەرمانی پێدەکرێت لەسەر شێروان جێبەجێ بکات، یان لەسەری بڵێت و بنووسێت.
ئەم عەقڵیەتە تاکڕەوییە، خۆسەپێنەی بۆ بەرپرسانی پارتی ماوەتەوە و مامەڵەی لەگەڵ کەیسی شێرواندا، پێدەکرێت، پەیوەستە بەو کولتورە تاکڕەویەی سەدام حوسێن لەگەڵ هاوڕێ بەعسیەکانی خۆیان و دواتریش لەگەڵ هەموو عێراقدا کردی، کە نموونەی هەر باڵا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حامید جبووری، وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بوو، کاتێک نامەی دەست لە کارکێشانەوەی بۆ ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆک کۆمار نووسی، بەڵام بەکر رەتیکردووە، کاتێک جبوری پێداگری دەکات، بەکر کە سەرۆک کۆمار بوو، بە گریانەوە دەڵێت ناتوانیت دەست لەکاربکێشیتەوە، چونکە هەموومان دیلین، دیلین لای سەدام!.
No Comment! Be the first one.