چاویارنیوز – هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ئەم شێوازە حکومڕانییەی پارتی لە هیچ فەرهەنگێکی سیاسیدا جێگەی نابێتەوە، پێویستە واز لەم شێوازە لە حکومڕانی بهێنن و ئێوە میوانێکی ڕەزاقورسن، هەرێمی کوردستان موڵکی شەهیدان وسەردەشتەکانە، نەک ئێوە.
مامەند لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆی 19 پارێزگا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دوو ڕۆژنامەنووس لە زینداندان، ئەوانیش لە زیندانەکانی پارتیدان، کە بریتین لە هەریەکە لە شێروان شێروانی و قارەمان شوکرین.
No Comment! Be the first one.