چاویارنیوز – یادگار عەلی ڕۆژنامەنووس ستایشی بڕیاری چەند لایەنی کوردستانی بۆ هاوپەیمانیی لەگەڵ یەکێتی لە بەغدا کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ یەکێتی هێزێکی گەورە و حیساب بۆکراوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوودا نەتوانراوە پەراوێزبخرێت بەدڵنیاییەوە بۆ ئەم قۆناغەش ناتوانرێت.
لە نووسینەکەی یادگار عەلی هاتووە: هەریەک لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، نەوەی نوێ، ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کارێکی باش بۆ خۆیان و پێگەی کوردییش لە عێراق دەکەن کاتێک لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بەرنامەی هاوبەش گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی دەکەن. ئەوەی لەگەڵ یەکێتی پێیان دەکرێت زۆر زیاترە لەوەی خۆیان بەتەنها پێیان دەکرێت. یەکێتی هێزێکی گەورە و حیساب بۆکراوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوودا نەتوانراوە پەراوێزبخرێت بەدڵنیاییەوە بۆ ئەم قۆناغەش ناتوانرێت. لە چوار ساڵی ڕابردوودا؛ ناتەبایی نێوان حیزب و لایەنەسیاسییەکان زیانی گەورەی لە پێگەی کورد لە عێراق داوە، بۆ ئێستاش، کە عێراق و ناوچەکە ڕووبەڕووی گەورەترین ئاڵەنگاریی سیاسیی، ئابووریی و سەربازیی بووەتەوە، ئەو پێکەوەییەی لایەنەسیاسییەکان ڕەنگبێت بەهێزترین و دروستترین هەنگاو بێت بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و دوورخستنەوەیان له لێکەوتەنەرێنییەکانی بارودۆخی نالەباری عێراق، ناوچەکە و جیهان.
No Comment! Be the first one.