جاویارنیوز – نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی عێراق، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بارزانییەکان بە دزینی چەکەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات.
غالب محەمەد نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە چەندبارەکردنەوەی تۆمەتبار کردنی کورد بە دزینی چەک، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسی: شەرمە بۆ دەسەڵاتێکی چەتە لە ترسی دەستبەسەرداگرتنی ڤێلاو پارەکانیان لە دەرەوە بێدەنگ بن لە ئاستی ئەو هەموو هێرشەی کە دەکرێتە میللەتەکەمان، چەکەکانیان بدەنەوە ئیتر هەرچیتان هەیە با دەستیبەسەردا بگیرێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی ڕابردوودا میدیای ئەمریکی پەردەی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دارایی مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی و سپی کردنەوەی پارە لە لایەن ئەو هەڵدا و ئاشکرای کرد کە ڤیلایەکی ناوبراو بە بایی ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا دەستی بە سەردا گیراوە.
No Comment! Be the first one.