چاویارنیوز – بابکر درەیی بە ناونیشانی “دیسان مەسەلەی چەکە دزراوەکانی ئەمریکا!” پیش بینی ئەوە دەکات کە ئەمریکای ترامپ بە هێنانەئارای چەک دزین پشت لە کورد دەکات.
درەیی ڕایگەیاند: بەرای من مەسەلەی« چەکە دزراوەکان» سەری کورد دەخوات: مانای ژێربەژێری (ضمنی) ئەم هەمو دوبارەکردنەوەیەی دۆنالد ترامپ بۆ دزینی چەکەکان ئەوەیە: کورد شایستەی هاوکاری و متمانە نین و مستەهەقی پێچەوانەکەین ، واتە مستەهەقی پشت تیکردن و وەلکردنن… رای بەندە وایە کە ئەمریکای ترامپ بابەتی ئەم چەکانە دەکاتە بەهانە بۆ پشتکردنە کورد بە گشتی یان حکومەتی هەرێم بە تایبەتی.. گەر ئەمریکا بە سازشێکی مامناوەندی لەگەل ئیران ریبکەویت، ئەوا بە ئاسانی هەنگاوی لەو جۆرە لە ترامپ دەوەشیتەوە، خۆ گەر ڕیک نەکەون و ململانێکە بەردەوام بیت دیسان بۆ ئیدارەی ترامپ ئاسانە بەو بەهانەیەی کە کورد « دز» ن و جیی متمانە نین و لە تەنگانەدا هاوکاری ئەمریکا نەبون ، هیزو داوودەزگای خۆی لە کوردستان بپیچیتەوەو کۆی خەبات و قوربانی گەلی ئیمە بە هۆی نارونی حزبە دەسەلاتدارەکانی هەرێمەوە بچیتەوە قۆناخی پیش ١٩٩١. هیوادارم من هەڵە بم و پیشبینی و خوێندنەوەکەم دور بێت لە راستیەوە.
بابکر درەیی:
ئەمریکای ترامپ بابەتی ئەم چەکانە دەکاتە بەهانە بۆ پشتکردنە کورد بە گشتی یان حکومەتی هەرێم بە تایبەتی
مانای ژێربەژێری (ضمنی) ئەم هەمو دوبارەکردنەوەیەی دۆنالد ترامپ بۆ دزینی چەکەکان ئەوەیە: کورد شایستەی هاوکاری و متمانە نین و مستەهەقی پێچەوانەکەین ، واتە مستەهەقی پشت تیکردن و وەلکردنن.
No Comment! Be the first one.