جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: پێشنیازم کردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بڕە پارە كەمەی كە تەنها (٧٦ هەزار دینارە) و وەک هاوکاری سەربازیی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژماری ئەم وەزارەتە، بیبڕن و وەرینەگرن، لەبری ئەوە خودی حکومەت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات.
ڕاشگەیاند: چ پێویستییەک بەم ٧٦ هەزار دینارە هەیە و چ نرخێکی هەیە کە هەموو ڕۆژێک ترامپ لە تریبۆنی کۆشکی سپییەوە ڕابگەیەنێت کە “ئەوان لە بەرامبەر پارەدا بۆ ئێمە دەجەنگن”؟
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ پێویستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوە دەربکرێت، چوونکە ئەمریکییەکان وا ڕایدەگەیەنن کە ئێمەیان لە بەرامبەر پارەدا کڕیوە.
جەبار یاوەر:
حکومەتی هەرێم هاوکاری سەربازیی هاوپەیمانان وەرنەگرێت
پێویستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوە دەربکرێت، چوونکە ئەمریکییەکان وا ڕایدەگەیەنن کە ئێمەیان لە بەرامبەر پارەدا کڕیوە.
No Comment! Be the first one.