چاویارنیوز – میدیای ڕەوتی هەڵوێست بە سەردێڕی “بەهارمحمود بەفڕۆکەی پارتی ڕۆیشتە بەغداد” هێرش دەکاتە سەر ناوبراو و پارتی.
پێش هەمووشتێک ئەبێت بڵێین خاتوو بەهار بەچەند دەنگەوە ڕۆییشتیتە پەرلەمانی عێراق چەند کەس تۆیکرد بە نوێنەری خۆی لەسلێمانی بۆ ئەوەی شەڕی مافەکانیان بکەیت لە عێراق ؟
بابپرسین کێ بوو بەفڕۆکەی تایبەتی پارتی، ڕونتر بڵێین فڕۆکەی (نێچیرڤان بارزانی) برایە بەغداد، بۆ دەنگدان بە (فواد حسێن) کاندیدی پارتی لەدژی کاندیدی یەکێتی هەر جەنابتان نەبوون ؟
ئێستاش لەبری ئەوەی قسە لەسەر پۆخڵەوات و گەندەڵی و فرۆشتنی خاک و ڕوتانەوەی خەڵک و سەدان کۆمپانیای وهمی و بردنی داهاتی ئەم وڵاتە و قاچاخی مەرزەکان بکەیت، هاتوویت
ڕەخنە لەهەڵوێست دەگریت گوایە کورسیان وەرنەگرتووە!
لەکاتێکدا کە بەدەنگی بەرز هاوار دەکەن کورسییەکمان ناوێت یەکێتی و پارتی پێمانی ببەخشن.
پرسیارێکیتر بۆ بەهار محمود ئەو کارنامەی حکومەتە چەن خاڵی تێدایە کەلەبەر ژەوەندی کوردبێت وا جەنابتان پێتان وایە ئەوانەی قسەی دژدەکەن کورسییان بەرنەکەوتووە؟
خەڵات بۆ ئەوکەسەی ئیشێکی گرنگی ئەم خاتونەمان بۆ دەنوسێت لەماوەی پەرلەمانتاریدا لە بەغداد.
بەڵام جەنابتان لەئاستی زوڵمی پارتی بێ دەم و زوبانن و لەئاستی ئۆپۆزسیۆن دەم گەرم و بەهەڵمەتیت!
No Comment! Be the first one.