هەندێک لە خەونەکان بەس خولیایەکی ساکار نین و دەتوانێ مانا و پەیامی زۆری لێ بکەوێتەوە. لێکدانەوەی خەونی چۆلەکە بە زۆری ئاماژەیە بۆ هەواڵی نوێ، ئارامی، پەیوەندی سۆزداری و دەرفەتە بچووکەکان. هەڵبەت مانای وردی چۆلەکە لە خەودا بەتەواوی بەستراوە بەو وردەکارییانەو کەوا لە خەودا بینیوتە.
هێمای خەونی چۆلەکە چییە؟
- بینینی چۆلەکە لەخەودا بەگشتی ئاماژەیە بۆ هەواڵە بچووکەکان، بەڵام دڵخۆشکەر لە ژیاندا.
- گرتنی چۆلەکە، سیمبولی بەدەستهێنانی دەرفەت یان سەرکەوتنی بچووک، بەڵام گرنگە لە ژیاندا.
- ئەگەر چۆلەکە لەسەر دەستت نیشتەوە، بەواتای ئەوەیە کە لە دەرفەتێکی پڕبایەخ و ئارامی نزیک دەبێەوە.
- بینینی چۆلەکە لە قەفەسدا، هێمای بینینی ئازارە لەبەری هەستەکان یان ئازادییە.
- ئەگەر چۆلەکەیک هاتە ماڵەوە ئەوە بە واتای هاتنی میوان یان بیستنی هەواڵی نوێیە.
- بینینی فڕینی چۆلەکە لە ئاسماندا، ئاماژەیە بۆ ئازادی بیر و هزر و ڕزگاری لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ.
- ئەگەر چۆلەکە بریندار بوو، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بێزاری سۆزداری یان خود دڵئێشانی کورتخایەن لە کەسێک.
- ئەگەر چۆلەکە لەدەستتەوە ڕایکرد، لەوانەیە دەرفەتێک لەدەست بدەی.
- بینینی چۆلەکەی بچووک، ئاماژەیە بۆ دەسپێکی نوێ یان هەبوونی هیوای نوێ.
- ئەگەر لە خەودا خۆراک و دانت داوە بە چۆلەکە، واتا کەسانی دیکەت خۆشویستووە و ئەنجامەکەشی دەبینیتەوە.
- بینینی چۆلەکەی مردوو، بەزۆری ئاماژەیە بۆ تەواوبوونی خەم یان بچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی نزیک.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی کۆتر لە خەودا مانای چییە
- بیستنی دەنگی چۆلەکە لەخەودا، دەتوانێ ئاماژە بێت بۆ وەرگرتنی هەواڵ یان پەیامێکی زۆر گرنگ.
- ئەگەر چۆلەکە لەسەر شانت نیشتەوە، ئاماژەیە بۆ پاڵپشتی لە لایەن کەسێکی نزیکەوە.
- هەبوونی هەندێکی زۆر لە چۆلەکە، هێمای سەرقاڵی مێشک یان ئامادەبوونی کەسانی ناگرنگە لە دەوروبەرتدا.
- ئەگەر چۆلەکە لە ژوورەکەتدا دەفڕی، واتا بیر و هزرت تووشی کێشە و گرفتی بڕیاردانی جۆراوجۆر بووە.
- بینینی چۆلەکەی سپی، ئاماژەیە بۆ نیەت پاکی و هەنێ جاریش بە مانای هەواڵی خۆشە.
- ئەگەر چۆلەکەی ڕەشت بینی، ئاماژەیە بۆ شتهایەت کە لەوانەیە ئیش و کار و ماڵت بخاتە مەترسییەوە.
- ڕزگارکردنی چۆلەکە لە خەودا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەم زووانە کێشەیەکی بچووک چارەسەر دەکەی.
- ئەگەر چۆلەکە لەسەر پەنجەرە نیشتەوە، ئەگەری هەیە لە ڕێگەی دوورەوە هەواڵێکت پێ بگات.
- بینینی هێلانەی چۆلەکە بە مانای دوورکەوتنەوەی بەڵا لە بنەماڵە و هەستی ئارامی لە ماڵەوەیە.
- هێلکە کردنی چۆلەکە بەو مانایەیە کە لە ڕابردوودا هندێ کارت ئەنجام داوە کەوا لە داهاتووی نزیکدا بۆ تۆ سوودی زۆری هەیە.
- چۆلەکەیەک کە ئاواز دەچڕێ، سیمبولی خۆشی، ئێنرجی ئەرێنی و ڕۆژە خۆشەکانە.
- ئەگەر چۆلەکەیەکت ئازاد کرد، واتا لە نیگەرانی یان گیرودەیی ڕزگار دەبی.
- ئەگەر لە خەودا چۆلەکە لە تۆ ترسا، ئاماژەیە بۆ دوورکەوتنەوەی کەسێک لە ژیانتدا.
- ئەگەر چۆلەکە لەسەر سەرت نیشتەوە، مانای ئەوەیە کە لە داهاتووی نزیکدا بڕیارێکی زۆر گرنگ دەرئەکەی.
بۆچوونی لێکدەرەکان لەبارەی خەونی چۆلەکەوە
لە لێکدانەوە کۆنەکاندا، چۆلەکە بە زۆری هێمایە بۆ مرۆڤی ساکار و هەواڵی ڕۆژانە. لەهەرحاڵدا هەر لێکدەرێک مانای جیاوازی بۆ ئەم خەونە داناوە.
هەروەها بخوێنەوە: کەروێشک لە خەودا واتای چییه
“موحەمەد ئیبن سیرین” لەوباوەڕەدا بوو کە چۆلەکە ئاماژەیە بۆ مرۆڤی کەمهێز بەڵام کوڵنەدەر و ئەگەریش هەندێ زۆر چۆلەکە لە خەونەکەدا دەرکەوت ئەوە بە مانای کۆبوونەوەی سەروەت و سامان و زیادبوونی پەیوەنییەکانە.
بەڕای “یووسفی پێغەمبەر” گرتنی چۆلەکە لە خەودا بە مانای گەیشتن بە داواکاری یان سوودێکی بچووکە، بەڵام ئەگەر چۆلەکە لەدەستتەوە فڕی، لەوانەیە هەندێک لە سەروەت و سامانەکەت لەدەست بدەی.
“جابر ئیبن مەغریبی” چولەکەی بە هێمای هەواڵ و هاتوچۆ دەزانی. ئەو لەوباوەڕەدا بوو کە، بیستنی دەنگی چۆلەکە هێمای بیستنی هەواڵی نوێ یان ڕوودانی گۆڕانکاری گەورەیە لە ژیاندا.
No Comment! Be the first one.