چاویار نیوز -عەلی قەڵادزەیی چالاکوانی مەدەنی ڕایگەیاند،پارتی ئێستا لەو هێزە یاریکەرە کاریگەرەوە کراوەتە هێزێک تەنیا تەماشای رووداوەکان دەکات بێئەوەی هیچ ئیرادەی لەگۆرانکاریەکاندا هەبێت، ئەمجارە دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەتی عێڕاق دیاریکران، پارتی نەک هەر هیچ ئیرادەی و رۆڵی لەو دانان و دیاریکردنەدا نەبوو، بەڵکو پارتی بەهۆی قورسی دەرچوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیەوە تورە بوو لەدۆخی بایکۆتکردنی کاری سیاسی لەعێراقدا بوو.
وتیشی، لەرووی ئابوریشەوە پارتی گەمارۆ دراوە،پارتی هەر تەنیا لەرووی سیاسیەوە ئاوت نەکراوە، بەڵکو لەرووی ئابوریشەوە گەمارۆ دراوە، سەرەتا ئەم گەمارۆدانە بەتەسلیمکردنی نەوت و فەشەلهێنانی ئابوری سەربەخۆ دەستی پێکرد، دواتر گەمارۆدانی دەروازە سنوریەکانی پارتی بەسیستمی ئەسیکۆ، لەدوو رۆژی رابردووشدا عێراق هەنگاوی نوێ و کاریگەرتری نا دژی ئابوری پارتی ئەویش گەمارۆدانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بلۆککرنی سەرجەم سەروەت و سامانی کۆمپانیای کۆرەک تلیکۆمی سیروان بارزانی، لەرۆژانی داهاتووشدا هەر خوا دەزانێ چ هەنگاوێکی تری بەدوادا دێت.
No Comment! Be the first one.