چاویارنیوز – چۆمان محەمەد ڕۆژنامەنووس لە وتەیێکدا ڕایگەیاند: درێژەدان بەم هەڵوێستەی پارتی دیموكرات بە مامەلەنەكردن وسەردانی نەكردن و پێرۆزبایكردنی بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لەگەل سەرۆك كۆمار، هەڵوێستێكە دژی یەكریزی و یەكگوتاریی پێكهاتی كورد لە بەغداد.
ئاماژەی بەوەش دا: وەك چۆن ئاسایی و ڕەوایە دەچنە پایتەختی عێراق و سەردانی هەموو لایەنەكان دەكەن، تەنانەت ئەوانەش كە تێڕوانینی شۆڤێنانەیان هەیە و بەجاش و خۆفرۆشیان لەقەڵەم دەدەن، بەڵام ئامادە نین مامەڵە لەگەڵ سەرۆك كۆمارێكی كورد بكەن؟
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ دڵنیام درەنگ یان زوو ناچار دەبن مامەڵە لەگەڵ ئەم پۆستەدا بكەن، هەروەك چۆن لە رابردوودا بەرامبەر سەرۆك كۆمارەكانی تردا ئەنجامیاندا. ئەم عینادە هیچ خزمەتێك بە كورد و هەرێمی كوردستان ناكات، بەڵكو پێویستە هەموو لایەنەكان لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتی و یەكگرتوویی كورد هەنگاو بنێن.
ئەم ڤیدۆیەش راستەوخۆ دوای هەلبژاردنی سەرۆك كۆماربو بەنزیكەی ٤٠ رۆژ پێش ئێستابوو..
No Comment! Be the first one.