چاویارنیوز ـ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم زیاتر لە سێ مانگ و نیوە کۆنەبووەتەوە بەهۆی ناکۆکی پارتی ویەکێتیەوە.
بەهۆی ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ مانگ و نیوە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران، حکوومەت پابەندە بەوەی هەفتانە لانی کەم کۆبوونەوەیەک و مانگانە چوار کۆبوونەوە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری هاوڵاتیان و تاوتوێکردنی دۆخی هەرێم ڕێکبخات، بەڵام لە دوای دانیشتنی 11ی شوباتی 2026ەوە، دەرگای هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران داخراوە و هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە.
گرژیی و ململانێی توندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆکاری کۆنەبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
کۆنەبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ، نیشانەیەکی ‘مەترسیدارە بۆ پاشەکشەی پرۆسەی بڕیاردان’ لە هەرێم و کاریگەریی ‘خراپی لەسەر کوالێتی و شێوازی خزمەتگوزارییەکان’ دەبێت.
No Comment! Be the first one.