چاویارنیوز ـ سەردانی ئەم دواییەی هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەبینینی هیچ بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە تەنها شکستی کەسایەتییەک نییە بەڵکو ڕاگەیاندنی شکستی ئەو مۆدێلە لە دیپلۆماسییەتە کە پارتی ساڵانێکە شانازی پێوە دەکات.
زێباری کە ڕۆژانێک وەزیری دەرەوەی عێراق بوو ئێستا لە واشنتۆن وەک کەسایەتییەکی پەراوێزخراو دەردەکەوێت.
ئەم شکستە چەند پەیامێکی ڕوون و هۆکارێکی قووڵی لەپشتە:
١. کۆتایی سەردەمی لۆبی کردنی بێ بەرامبەر: واشنتۆن چیتر بە زمانی پەیوەندی کۆن و دۆستایەتی شەخسیی مامەڵە ناکات ئەمریکییەکان ئێستا مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە و هێزە کاریگەرەکان دەکەن نەک ئەو ناوانەی کە لە ناوخۆی عێراق و هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و پەکخستنی دامەزراوەکان تۆمەتبارن.
٢. سزایەکی بێ دەنگ: دوورکەوتنەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لە زێباری ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە نایانەوێت وێنەیان لەگەڵ کەسایەتییەک بێت کە لە پەرلەمانی عێراقەوە بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێ وەرگیرا بێتەوە ئەمە پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ پارتی کە تەزکیەی سیاسی چیتر لە واشنتۆن کاری پێناکرێت.
٣. شکستی ستراتیژیی پارتی: پارتی دیمۆکراتی کوردستان ملیۆنان دۆلاری بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن لە ئەمریکا خەرج کردووە بەڵام نەیتوانی یەک دیداری فەرمی بۆ یەکێک لە سەرکردە هەرە باڵاکانی ڕێک بخات،ئەمە دەیسەلمێنێت کە سیاسەتی پارتی لە واشنتۆن تەنها پۆستەرێکی بریقەدارە و لە ناوەڕۆکدا خاڵییە لە هەر بایەخێکی سیاسی بۆ ئەمریکا.
٤. گۆڕانی هاوکێشەکان: واشنتۆن ئێستا هەرێمی کوردستان وەک یەکەیەکی یەکگرتوو دەوێت نەک وەک پاوانی حزبێک ئیهمال کردنی زێباری لە ئەمریکا نیشانەی بێزاریی ئەمریکایە لەو سیاسەتە مل هوڕییەی کە پارتی بەرامبەر پرسە ناوخۆییەکانی هەرێم و پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا پەیڕەوی دەکات.
کەوایە گەڕانەوەی هۆشیار زێباری بە دەستی بەتاڵ زەنگێکی مەترسی دارە بۆ پارتی ئەمە دەیسەلمێنێت کە سەردەمی دیپلۆماسیەتی خزم خزمێنە و پۆزی سیاسی کۆتایی هاتووە،ئەگەر حزبێک نەتوانێت دەرگایەکی سیاسی لە واشنتۆن بکاتەوە واتە لە نەخشەی نوێی ناوچەکەدا پێگەکەی لە لێواری داڕمان دایە،
کەوایە دەبێت مەرجەع تێبگات واشنتۆن دەرگاکانی بە ڕووی ئەوانەدا داخست کە تەنها بۆ وێنە گرتن و سپی کردنەوەی مێژووی خۆیان دەچنە ئەوێ.
✏️Ranjdar Grawy
No Comment! Be the first one.