لووت بەرزیی حزبەکانی دەسەڵات و تێکەڵکردنی هێزی پێشمەرگە بە سوپای عێراقەوە
هەر چەندە جەژنە و باشتر وایە باسی سیاسەت نەکەین بەڵام خەمێکی گەورە دایگرتووم ئەویش لەناوبردنی هێزی پێشمەرگەیە.
ئەتوانم بڵێم یەکەم کەس بووم باسی ئەوەم کرد ساڵانێکە پیلان بۆ (دمج ) تێکەڵ کردنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێڕاق دەکرێ ، بەڵام فراکسیۆنی حزبەکانی دەسەڵات بە لووت بەرزیەکەوە دەهاتنە ووڵام و ئەیانووت (هێزی پێشمەرگە حسابێکی تری بۆ ئەکرێ و هەرگیز تێکەڵ بە هیچ هێزێکی تر ناکرێ )
دەی ئەوانەی لە گوێی گا نووستبوون دوو ڕۆژی تر ببینن چۆن هێزی پێشمەرگەیش وەکو هەر هێزێکی تر بەزۆر تێکەڵ ئەکرێن و شتێک ناهێڵن بە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی فڵان و فیسان هەمووی ئەچێتە ژێر چەتری سوپای عێڕاقی .
ئەوانەی ئێمەتان بەجاشی عێڕاق ناوزەند دەکرد تەنها لەبەر ئەوەی لەبەرەی میللەتمان بووین سەرۆکەکانتان لێ دیارە ؟!
دواتریش تەسلیم بوون بە کوردایەتی پێمان بفرۆشن .
یسری ڕەجەب
No Comment! Be the first one.