چاویارنیوز _ لێپرسراوێکی یەکێتی کە لەبەر سەرگرتنی هەوڵەکانی نێوەندگیریی یەکێتی و پارتی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرابکات بە چاویارنیوزی راگەیاند: باڵێکی پارتی داوای کۆبوونەوەمان لێدەکات و باڵێکی تریشیان هێرشمان دەکاتە سەر.
ئەو لێپرسراوەی یەکێتی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیشە، دەڵێت: سەڕای ئەوەی کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بڕیاری داوە هێرشی میدیاکانی یەکێتی نەهێڵێت، بەڵام لەناو پارتیدا کەس بەگوێی کەس ناکات و ئێستا میدیاکانی سەرۆکی حکومەت و کوڕەکەی، بەردەوامن لە هێرشکردنەسەر یەکێتی و سەرۆک بافڵ.
وتیشی، ئەم میدیایانە مادام دۆخی وڵات و کێشەی هاووڵاتیان لەبەرچاو ناگرن، کەواتە ئاژاوەچی و فیتنەی میدیاکانی.
میدیاکانی سەرۆکی حکومەت ئاژاوەچی
سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیریی نێوان یەکێتی و پارتی، بەڵام میدیاکانی سەرۆکی حکومەت و کوڕەکەی، بەردەوامن لە دژایەتیی یەکێتی و سەرۆکەکەی
No Comment! Be the first one.