چاویارنیوز _ رێبوار حەمە ئەحمەد رەخنە لە کەناڵەکەی سەرۆکی حکومەت دەگرێت لەبەرئەوەی وتوویەتی: بۆیە نرخی بەنزین بەزبووەتەوە چونکە هاووڵاتییان تەبریدی ئۆتۆمبێلەکانیان زۆر کار پێدەکەن.
ئەم بۆچوونە لەلایەن پەیامنێرەکەی کەناڵی کوردستان ٢٤ی زمانحاڵی سەرۆکی حکومەتە کە بە حساب لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە وەریگرتووە، واتە ئەو قەیرانەی دروستبووە و نرخی بەنزینی بەرزکردووەتەوە، بەهۆی هەڵکردنی تەبریدەوەیە لەلایەن شۆفێرانەوە.واتە تۆ لەمە زیاتر ناتوانی میللەت و خەڵک بە نەخوێنەوار و نەزان بزانی!
راشیگەیاندووە، لە ٢٠٢٦ دا بژی، بڵێی قەیرانی بەنزین بەهۆی هەڵکردنی تەبریدی ئۆتۆمبێلەوەیە!. ئەمە عەیبەیەکی زۆر گەورەیە بۆ میدیای باڵی سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی، تۆ هیچ نەبێ بیانوویەکی رێک و پێک و گونجاو بدۆزەرەوە بۆ گرانکردنی نرخی بەنزین.
هەر بەو بۆنەوە، رۆژانە پاڵاوگەکانی لاناز و کەڵەک ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خەڵکی کوردستانیان لەبەردەستە دەیپاڵێون کە بە حساب بە نرخی هاوشێوەی عێراق بیخەنە بازاڕاوە. ئەوە جگە لەو بڕەی کە لە دەرەوەی رێککەوتنەکان دەستی دەخەن.
باس لەوەش دەکات، گومان دەکرێت بەنزینەکە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە هەناردەی دەرەوە بکرێت (تورکیا) بۆیە قەیران دروست بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا بەرزبووەتەوە و داهاتێکی زۆرتریان لە فرۆشتنەوەی لەناوخۆدا دەست دەکەوێت.
No Comment! Be the first one.