چاویار نیوز – مژدە مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،حکومەتی عێراق ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەبەلاش و بێبەرامبەر دەدات بەحکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم،بۆبەنزین و بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم
بەڵام هەر کاتێک کەمیک نرخی نەوت لە دنیا گران بێت، ئەم حکومەتە نرخی بەنزین لەسەر خەڵک گران دەکات، لەکاتێکدا ئەو بەبەلاش ٥٠ هەزار بەرمیلی ئەدرێتێ.
ناوبراو وتیشی، لەکاتێکدا دەبوو نرخی بەنزین هاوشێوەی عێراق ٤٥٠ دینار بێت نەک بەو نرخە زۆرە، کە سێ ئەوەندەی نرخی عێراقە دەیدات بە خەڵک.
No Comment! Be the first one.