چاویارنیوز _ دوای ئەوەی مەسرور بارزانی میوانداریی چەند لایەنێکی کرد بۆ هەولێر وەک قەیس خەز عەلی و محەمەد حەلبوسی، بەڵام پێش ئەوەی سەردانەکان بۆ هەولێر بکرێت، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە سەر بە عەسایبی ئەهلی حەقە داوای راگرتنی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کرد تا پابەندییەکانی سەریان جێبەجێ دەکەن.
بەڵام لێدوانێکی حسێن شێخانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی سادقون باس لەوەدەکات رەنگە «راپۆرتی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دارایی کە باس لەوە دەکەن هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنە داراییەکانی نەبووە» نێوانی لایەنەکان تێکبدات بەتایبەت پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی.
باس لەوەش دەکات، ئەم هەنگاوە بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو بۆ پارتی شۆکهێنەر بوو لە کاتێکدا ئامادەکاریان دەکرد بۆ ئەوەی لە هەولێر پێشوازی لە قەیس خەز عەلی بکەن.لەلایەکیتریشەوە هەڵبژاردنی عودەی عەواد بە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کە ناوبراو پێشتر سکاڵای لەسەر مەسرور بارزانی تۆمارکردبوو، مەترسیدار و قورس دەبێت بۆ پارتی.
No Comment! Be the first one.