چاویارنیوز _ ئەمڕۆ بۆ جارێکیتر خورشید هەرکی ڕێگای گوندی گردەڕەشەی لەقەزای خەبات داخست و لەفەیسبووکی خۆی هەڕەشەی ڕاماڵینی گەندەڵکارانی کرد ..
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستا سەدان چەکداری عەشیرەتی هەرکی لەماڵەکەی ناوبراو کۆبوونەتەوە و پەیتا پەیتا خزمەکانی ڕوودەکەنە گوندی گردەڕەشە.
کێشەی نێوان خورشید هەرکی و پارتی دیموکراتی کوردستان سریهەڵداوەتەوە و ئەمڕۆش هێزێکی زۆر نێردراونەتە نزیک گوندی گردەڕەشە بەڵام هیچ جموجوڵێکیان نەکردووە و چاوەڕێی فەرمان و پێشهاتی نوێن.
خورشید هەرکی هەڕەشە لە پارتی دەکات
جارێکیتر ناکۆکی نێوان خورشید هەرکی و پارتی سەریهەڵداوەتەوە و خورشید هەرکی هەڕەشە دەکات
No Comment! Be the first one.