چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، لەدیدارەکەی تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بافڵ تاڵابانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵابانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تۆم باراک سڵاوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گەیاندووەتە بافڵ تاڵەبانی و بەناوی ترەمپەوە سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنی بافڵ تاڵەبانی کردووە لەماوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل ـ ئێراندا و هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ رەخساندنی زەمینەی ئاشتی و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لەپێناو رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیبلۆماسییەوە بەرز
نرخاندووە.
بافڵ تاڵەبانی بۆچوونی ئەرێنی بووە لەبارەی ئێران و ئەمریکا
بەپێی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تۆم باراکەوە پەیامێکی گرنگی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە و دەستخۆشی لێکردووە
No Comment! Be the first one.